مانچێستەر یونایتد رێگەی سەرکەوتنەکانی دۆزیوەتەوە

test
راسمۆس هۆیلۆند، یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتد. فۆتۆ: AP

پێدەچێت مانچێستەر یونایتد، دوای هاتنی سێر جیم رادکلیف، رێگەی سەرکەوتنیان دۆزیبێتەوە، چونکە لە هەفتەی 25ی یارییەکانی پرێمەرلیگ، لەدەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی لوتن تاون بوەوە و یارییەکەش بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی شەیتانە سوورەکانی کۆتاییهات و بە سێ خاڵی گرنگەوە گەڕانەوە شاری مانچێستەر.

کوڕانی پێکهاتەکەی ئێریک تێن هاگ لەگەڵ فیکەی دەستپێک لەلایەن راسمۆس هۆیلۆندەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و پلانەکانی راهێنەری لوتن تاونیان تێکدا، دوای شەش خولەک لەو گۆڵە هۆیلۆند گەڕایەوە و دووەم گۆڵی رێد دیڤڵزی تۆمارکرد، سەرەڕای ئەوەی دواتر یانەی خاوەن یاریگە لەخولەکی 14 بەگۆڵێکی کارلتن مۆریسەوە جیاوازییەکەیان کەمکردەوە، بەڵام یارییەکە بەبردنەوەی مان یونایتد کۆتاییهات.

بەو بردنەوەیە مان یونایتد خاڵەکانی لەپلەی شەشەمدا گەیاندە 44 خاڵ و جیاوازییەکەی لەگەڵ تۆتنهامی پێنجەم کەمکردەوە.

loading....