رۆما لەگەڵ راهێنەرە نوێیەکەی ئاستێکی نایاب پێشکەشدەکات

test
دانێلۆ دی رۆسی، راهێنەری یانەی رۆما. فۆتۆ: AP

لەهەفتەی 25ی یارییەکانی سێریا ئەی، یانەی رۆما لەدەرەوەی یاریگەی خۆی بووە میوانی یانەی فرۆسینۆنی و دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی نمونەیی یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا بەئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەیەکی گرنگی بەدەستهێنا و لەپلەی شەشەمدا بەکۆکردنەوەی 41 خاڵ زیاتر خۆی جێگیرکرد.

گورگەکانی رۆما بە سەرپەرشتی دانێلۆ دی رۆسی راهێنەرە نوێیەکەی ئاستێکی نایاب پێشکەشدەکەن، هەر لەسەرەتاوە بەبەهێزی دەستیانپێکرد و لەهەوڵەکانیان بەردەوامبوون تاوەکو گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکەن، کە لەخولەکی 38 دیان هۆیسن یانەکەی پێشخست.

لەنیوەی دووەمی یارییەکە یاریزانەکانی دانێلی دی رۆسی بەردەوامبوون لەسەر ئاستە بەرزەکەیان و خولەکی 71 سەردار ئازمون دووەم گۆڵی بە رۆما بەخشی، گۆڵی سێیەم و کۆتاییش خولەکی 81 بەلێدانی سزا لەلایەن لیاندرۆ پاریدێسەوە تۆمارکرا و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکەی بۆ یانەکەی مسۆگەرکرد.

loading....