ئەی سی میلان نەیتوانی پلەی دووەم لە یۆڤێنتۆس وەربگرێت

test
ستێفانۆ پیۆلی، راهێنەری یانەی ئەی سی میلان دوای شکستەکەیان بەرامبەر مۆنزا. فۆتۆ: AFP

لە یارییەکی هەفتەی 25ی سێریا ئەی، یانەی ئەی سی میلان هەلێکی زێڕینی لەدەستدا بۆ وەرگرتنی پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکە لەیانەی یۆڤێنتۆس، دوای ئەوەی لەئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا بەئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لەدەرەوەی یاریگەی خۆی لەسەردەستی یانەی مۆنزا دووچاری شکستبوو.

گێمی یەکەمی یارییەکە دوو گۆڵی تیاداتۆمارکرا، ئەوانیش لەخولەکی 45 بەلێدانی سزا ماتیۆ بیسینا و لەخولەکی شەشی کاتی زیادکراو دانی مۆتا تۆماریانکرد.

لەنیوەی دووەم، میلان بەئامانجی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی گەڕایەوە و سەرەڕای ئەوەی خولەکی 52 لۆکا یۆڤێچ بەکارتی سوور کرایە دەرەوە، بەڵام دواتر لەخولەکەکانی 64 و 88 ئۆلیڤیە جیرۆ و پۆلیسیچ ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە، دواتر مۆنزا بەبەهێزی گەڕایەوە و دوو گۆڵی دیکەی لەلایەن بۆندۆ و کۆلۆمبۆوە تۆمارکرد و بردنەوەی بەدەستهێنا.

loading....