پاکیاو ویستی بگەڕێتەوە جیهانی بۆکسێن بەڵام دەرگا بەڕوویدا داخرا

مانی پاکیاو، ئەفسانەی بۆکسێنی فیلیپین و جیهان، سەرەرای ئەوەی چەندین ساڵە وازهێنانی راگەیاندووە، بەڵام بەنیازبوو لەسەر خواستی وەرزشکاران بگەڕێتەوە و بەشداریی لە ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات، لەوەڵامیشدا لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی، دەرگای بەروویدا داخست.
پاکیاو هەرچەندە لە 2021وە وازهێنانی لە بۆکسێن راگەیاندووە، دەیویست لە تەمەنی 456 ساڵیدا بەشداریی لە ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات، لەکاتێکدا یاساکانی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی تەنیا رێگە بەو بۆکسێنەرانە دەدات کە تەمەنیان لە 40 ساڵ و بەرەوخوارە.
پاکیاو لە کاروانی وەرزشییدا 72 رووبەڕووبوونەوەی ئەنجانمداوە، 12ناسناوی جیهانیی لە کێشە جیاوازەکاندا بەدەستهێناوە، خاوەنی ریکۆردی مێژووییە لە ژمارەی ناسناوەکانیدا، بەڵام لە دوایین رۆژگارەکانی لەبواری بۆکسێندا بەرامبەر فلۆید مایوێزەری ئەفسانەی ئەمریکا شکستیهێنا و دواتر لەتەمەنی 42 ساڵیدا وازهێنانی یەکجارەکی راگەیاند.