جیرۆنا بە شێوەییەکی چاوەڕواننەکراو لەسەردەستی بیلباو تووشی شکست بوو

test
جۆن سۆلیس، یاریزانی یانەی جیرۆنا. فۆتۆ: AFP

لەدوایین یاریی هەفتەی 25ی لالیگا، یانەی جیرۆنا بەئامانجی کەمکردنەوەی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدریدی پێشەنگ، لەناو یاریگەی سان مامێس بووە میوانی یانەی ئەتلێتیک بیلباو، بەڵام بەئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ دووچاری شکستبوون.

تەنیا دوای تێپەڕبوونی دوو خولەک بەسەر دەستپێکی یارییەکەدا ئەلیخاندرۆ بێرینگوێر گۆڵی پێشکەوتنی بیلباوی تۆمارکرد و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لەنیوەی دووەم، هەردوو یانە لەهەوڵەکانیان بەردەوامبوون تاوەکو جیرۆنا خولەکی 49 لەلایەن تیهانکۆڤەوە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، دواتر بیلباو بەبەهێزی گەڕایەوە و لەخولەکەکانی 56 و 60 بێرینگوێر و ئیناکی ویلیامز دوو گۆڵی دیکەیان بە یانەکەیان بەخشی، گۆڵی دووەمی جیرۆناش ئێریک گارسیا خولەکی 75 تۆماریکرد. بەو شکستە خاڵەکانی جیرۆنا لەپلەی دووەم وەک خۆی مایەوە و جیاوازییەکەی لەگەڵ ریال مەدرید بووە شەش خاڵ.

loading....