کریستال پاڵاس راهێنەرەکەی دوورخستەوە

test
رۆی هۆدسۆن، راهێنەری پێشووی یانەی کریستال پاڵاس. فۆتۆ: AP

یانەی کریستال پاڵاس دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ لەم وەرزەی پرێمەرلیگ، بڕیاریاندا بەدوورخستنەوەی رۆی هۆدسۆن لەپۆستی راهێنەرایەتی تیمەکەیان و لەجێگەی ئەو ئۆلیڤەر گلاسنەری نەمسایی پۆستەکە دەگرێتەدەست و تاوەکو دوو ساڵی دیکە سەرپەرشتی یانەکە دەکات.

گلاسنەری 49 ساڵ پێشووتر لە ساڵی 2022 سەرکردایەتی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی کرد تاوەکو دووەم گرنگترین ناسناوی پاڵەوانییەتیە ئەوروپییەکان بەدەستبهێنێت، کە ناسناوی یۆرۆپالیگ بوو، کە دوای گفتوگۆکانی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی ئەرکەکە نیشاندا و گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵ دەبێت.

پاڵاس پێش چەند کاتژمێرێک لە یارییەکەیان بەرامبەر ئیڤەرتۆن بەشێوەیەکی فەرمی رۆی هۆدسۆنی لەپۆستەکەی دوورخستەوە، کە دوای تێپەڕبوونی 25 هەفتەی بەسەر خولەکەدا نەیتوانی ئەنجامی باش بۆ یانەکە بەدەستبهێنێت.

loading....