تۆماس تۆخێل لەگەڵ بایرن باری ناجێگیرە

test
تۆماس تۆخێل، راهێنەری بایرن میونشن. فۆتۆ: AP

تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی راهێنەری یانەی بایرن میونشن بەسەختترین کاتەکانیدا تێدەپەڕێت و ئەرکەکەی لە مەترسیدایە، دوای ئەوەی یانە باڤاریییەکە بۆ یەکەمجار لە هاوینی 2015 وە سێ یاریی لەسەریەک دووچاری شکستبوو.

بایرن میونشن هەفتەی رابردوو لە بۆندسلیگا بەرامبەر لیڤەرکوزنی پێشەنگ دووچاری شکستهات و دواتر لە چامپیۆنزلیگ لەسەردەستی لازیۆ شکستێکی نوێی توشبوو، ئەم هەفتەیەش بەرامبەر بوخوم دووچاری شکستێکی چاوەڕواننەکراو بوو.

بەهۆی شکستەکەی ئەم هەفتەیەوە یانە باڤارییەکە بەجیاوازی هەشت خاڵ لەدوای لیڤەرکوزنی پێشەنگەوەیە و تەنیا 12 هەفتە ماوە بۆ کۆتاییهاتنی خولەکە.

کریستیان دریسن سەرۆکی جێبەجێکاری بایرن رایگەیاند، کە بێگومان تۆخێل لە یاریی داهاتوو بەرامبەر لایپزیگ راهێنەری یانەکە دەبێت، بەڵام بەدووریشی نەزانی لەماوەکانی داهاتوو گۆڕانکاری ئەنجامبدەن.

loading....