راگەیەندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ئێمە هانی حکومەتی عێراق دەدەین پابەند بێت بە مەرجەکانی رێککەوتنەکەی مانگی یەک و ئاسانکاری بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن" دەشڵێت: "حکومەتی عێراق بەهیچ شێوەیەک نەیتوانیوە، یاخود ئامادە نییە هیچ یاسایەکی نەوت و غاز دەربکات".
لە راگەیەندراوێکیدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "هیچ پاساوێک نییە، نە لە دەستووری ساڵی 2005 یان لە هەر شوێنێکی دیکە، بۆ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بەربەست بخاتە بەردەم هەناردەکردنی نەوت".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو هەناردەکردنانە بۆ خۆشگوزەرانیی هەموو گەلانی عێراق، بۆ ئاشتی و ئاسایشی وزەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرنگن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵدەدات بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخاتە پاڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان".
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە "حکومەتی عێراق بەهیچ شێوەیەک نەیتوانیوە، یاخود ئامادە نییە هیچ یاسایەکی نەوت و غاز دەربکات".