نرخی مریشک لە بازاڕەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابەزی

test
بازاڕى مریشک فڕۆشان لە سلێمانى. فۆتۆ: حەمە سوور- کەناڵ8

نرخی مریشک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزیوە، ئێستا نرخی یەک کیلۆگرامی لەنێوان دوو هەزار و 500 دینار بۆ دوو هەزار و 600 دینارە.

جەمال حسێن، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی، لە لێدوانێکدا بە کەناڵ8ی راگەیاند "هۆکاری دابەزینی نرخی مریشک دەگەڕیتەوە بۆ زۆریی بەرهەم و کەمبوونەوەی هەناردەکردنی بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق".

 گوتیشی، "ئێستا لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەهۆی گەرمبوونی کەشوهەواوە بەرهەم زۆرە و کەمتر پێویستیان بە هاوردەکردنی مریشکی هەرێمی کوردستانە".

سەبارەت بە نرخی گۆشتی سوور، بەڕێوەبەرەکەی سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی گوتی: "بڕیاری کەمکردنەوەی باج و رسوماتی هاوردەکردنی گۆشتی سوور بە رێژەی 50٪ تاوەکو ئێستا کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبووە و بەپێچەوانەوە ئێستا کۆمپانیاکان کەمترین هاوردە دەکەن".

 لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان، رۆژانە زیاتر لە 250 تۆن لە مریشک بەرهەمدەهێنرێت، رێژەی خواستیش رۆژانە نزیکەی 150 تۆنە، بەمەش نزیکەی 100 تۆنی زیاترە لە خواستی ناوخۆ، بەشێکی بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەڕوات بەشەکەی دیکەی دەبرێتە سەربڕخانەکان و بە بەستوویی دەنێردرێتە بازاڕەکانەوە.

loading....