وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، کۆمپانیاى گازى بەسرە یەکەم کاروانى گازى نیمچەبەستووى هەناردە کردووە.
عیزەت سابیر، بریکارى وەزارەتى نەوتى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، بڕى ئەو گازەى هەناردەکراوە 10 هەزار و 700 تۆن بووە، کە بە بارێکى گەورە دادەنرێت و بە کەشتیى تایبەت باردەکرێت و دەگوازرێتەوە.
باسى لەوەشکردووە، هەناردەکردنى گاز لە چوارچێوەى پلانى وەزارەتى نەوتە بۆ زیادکردنى بەرهەمى نیشتمانیی لە گازى وشک و هەناردەکردنى زیادەى گازى شل (ئێڵ پى جى) و بەرهەمەکانى دیکە بۆ بازاڕەکانى جیهان بۆ دەستخستنى داهاتى دارایی.
عێراق وڵاتێکى دەوڵەمەندە بە سامانى سروشتى و جگە لە نەوت گازێکى سروشتى زۆرى هەیە کە دەگاتە 132 ترلیۆن پێ سێجا و لەسەر ئاستى جیهان پلەى 12ى گرتووە، عێراق رۆژانە 3.2 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمدەهێنێت، لەکاتێکدا پێویستى رۆژانەى دەگاتە 40 ملیۆن پێ سێجا.