رێوڕه‌سمى دابه‌شكردنى خه‌ڵاتى باشتریینه‌كانى خولى نایابى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
مەستان حوسامەدین 11/05/2024

پاش نزیكه‌ى یه‌ك مانگ له كۆتاییهاتنى یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان بۆ تۆپى پێ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ى گه‌شتیارى سەرێ گری له ئاكرێ مه‌راسیمى دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كانى وه‌رزى رابردووى خوله‌كه به‌رێوه‌ده‌چێت.
به‌ده‌ر له‌وه‌ى یانه‌ى ئاكرێى پاڵه‌وان له‌سه‌ر ئاستى تیپ قه‌ڵغانى خوله‌كه به‌رزده‌كاته‌وه، هه‌ریه‌كه له هه‌ژار سابرى راهێنه‌رى ئاكرێ وه‌ك باشترین راهێنه‌ر و ئه‌ركان مه‌نسوور وه‌ك باشترین یاریزان و عه‌باس یابر وه‌ك باشترین گۆڵپارێز خه‌لاتیان پێده‌به‌خشرێت.
یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان له مه‌راسیمه‌كه‌ى ئه‌مرۆدا ته‌نیا جام و مه‌دالیا دابه‌شده‌كات و شایسته داراییه‌كانیش له چاوه‌ڕوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه .
loading....