یه‌كه‌م هه‌نگاوى ده‌سته كاتییه‌كه‌ى یانه‌ى هه‌ولێر ئاشتكردنه‌وه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بدولئه‌میرى راهێنه‌رى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى یانه‌كه‌یه به‌شدار له خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراق .
یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌مرۆ سێشه‌ممه په‌یوه‌ندیان به‌و راهێنه‌ره‌وه كردووه بۆ گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌ركى پێشووى ، له لێدوانێكى تایبه‌ت به كه‌ناڵ8 رایگه‌یاند، یانه‌ى هه‌ولێر په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌شقدانى تیپه‌كه‌یان ئه‌ویش له 24 كاتژمێرى داهاتوو بریارى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌دات .
نزیكه‌ى دوو مانگ ده‌بێت به‌هۆى قه‌یرانى دارایی و ئه‌نجامه‌كانى تیپى تۆپى پێى یانه‌كه له خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراق حه‌یده‌ر عه‌بدولئه‌میر ده‌ستیله‌كاركێشاییه‌وه‌و تا ئه‌م ساته‌ش یانه‌ى هه‌ولێر نه‌یتوانیوه هیچ راهێنه‌رێك ده‌ستنیشان بكات و له یارییه‌كانى رابردووى تیپه‌كه له خولى ئه‌ستێره‌كان عیماد هاشم ئه‌ركى راهێنه‌رییه‌تى گرته ئه‌ستۆ