پاتریک پویان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی رایگەیاند، جیهان پێویستی بە وەبەرهێنانی زیاترە لە بواری وزەدا، سەرەرای ئەوەی پێویستە شێوازی بەرهەمهێنانی وزە بۆ وزەی خاوێن بگۆڕدرێت.
بەڕێوەبەرەکەی تۆتاڵ ئینێرجی لە کۆڕبەندی ئابووری قەتەر گوتی، "پێویستە بە پلانی رێکخراو و تۆکمە کاربکرێت بۆ گۆڕینی شێوازی بەرهەمهێنانی وزە لە خەڵوزی بەردینەوە بۆ وزەی خاوێن".
ئاماژەی بەوەشکرد، داواکاری بۆ هایدرۆکاربۆنی کۆمپانیاکە لەساڵی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
بەگوێرەی رێککەوتننامەی پاریس، وڵاتانى جیهان کار لەسەر ئامانجەکانی کۆپ28 دەکەن، دەیانەوێت دەردانى کاربۆن و بەرهەمهێنانی لە رێگەی وزەی بەردینەوە کەمبکرێتەوە و کۆمپانیاکانی وزەش کاتی زیاتریان دەوێت بۆ دەستهەڵگرتن لە وزەی بەردین و رووکردنە وزەی خاوێن.