کۆمپانیای تۆشیبای ژاپۆنی ئاشکرایکرد، تاوەکو مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو چوار هەزار کارمەند لە کارەکانیان دووردەخەنەوە، کە یەکسانە بە 6%ی کۆی ژمارەی کارمەندەکانی.
کۆمپانیاکە ئەمرۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "بەهۆی زەرەر و زیانە داراییەکانی ئەمدواییە، ژمارەی کارمەندەکانی کەمدەکاتەوە".
شیمادا تارۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، کۆتاییهێنان بە راژەى ئەو کارمەندانەى بە "بڕیارێکی ئازاربەخش" وەسفکرد، گوتیشی: "ئەمە پێویستە بۆ ئەوەی تۆشیبا بۆ ماوەی 100 ساڵی تر بەردەوامی بە کارەکانی بدات".
کۆمپانیای توشیبا کۆمپانیایەکی ژاپۆنی تایبەتە بە بەرهەمهێنان و دروستکردنی ئامێری تەکنەلۆجی و ئەلیکترۆنی و کارەبایی ناوماڵ، بەرهەمەکانی فرەچەشنن، توشیبا لە ساڵی 2020ەوە بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانی فرەچەشن و زیاتر کرد، لە ساڵی 2020 قازانجی فرۆشییەکانی توشیبا لە جیهاندا گەیشتە نزیکەی 338 ترلیۆن یەنی ژاپۆنی کە دەکاتە نزیکەی 31 ملیار دۆلاری ئەمریکی، لە هەموو لقەکانی کۆمپانیا و کارگەکانی توشیبا لە جیهاندا.
کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئەلیکترۆنی تۆشیبا کە لە ساڵی 1939ەوە لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن دامەزراوە، لە ساڵی 2023 تاوەکو مانگی ئازاری 2024، نزیکەی 74.8 ملیار یێن (481 ملیۆن دۆلار) زیانی تۆمارکردووە.