عێراق هاوردەکردنى بەنزین زیاد دەکات

حکومەتى عێراق تەندەرێکی بۆ کڕینی نزیکەی 55 هەزار بەرمیل بەنزین لە رۆژێکدا بە تێکڕا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ئەنجامداوە.
ساڵى رابردوو حکومەتى عێراق، رۆژانە تەنیا 43 هەزار بەرمیل بەنزینى هاوردە کردووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ هاوردەکردنى بەنزینى بۆ 55 هەزار بەرمیلى رۆژانە زیادکردووە.
بەگوێرەى ئاماری کەشتییەکانى ڤۆرتێکس، بەغداد بەنزین لە یەکە بازرگانییەکانی ئارامکۆی سعودی، ریلایانس ئیندستریز و کۆمپانیای دەوڵەتی وزەی عوممان ئۆ کیو، لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە دەکڕێت.
کۆمپانیاکانى هاوردەکردنى بەنزین بۆ عێراق، گرێبەستەکانیان لەگەڵ حکومەتى عێراق تاوەکو کۆتایى ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، کە رۆژانە 55 هەزار بەرمیل بەنزین دەگەیەننە عێراق.
حکومەتى عێراق لەمانگى رابردوودا نرخى بەنزینى نۆرماڵ و موحەسەنى زیادکرد و بۆ هەر لیترێک 150 دینارى خستە سەر، کە یەک لیتر بەنزینى نۆرماڵ بە 650 دینار و یەک لیتر بەنزینى موحەسەن بە 800 دینارە لەبەنزینخانەکاندا.