سوپەر ماریۆ 64 رێگەدەدات گەیمەران ئاستێکی نوێ دروستبکەن

زۆرینەمان یاری ماریۆمان حەزلێیە و بە جۆرێک لە جۆرەکان یادگاریمان هەیە لەگەڵیدا، کە بۆ یەکەمجار کۆمپانیای نێنتێندۆ لە ساڵی 1983 یاری ئەلیکترۆنی ماریۆ برۆسی خستە بازاڕەوە و هەوادارانی بێ ماندوبوون کاریان لەسەرکردووە بۆ تەواوکردنی بەشێوەیەکی داهێنەرانە، دواتریش لەساڵی 2015 یاری سوپەر ماریۆ مەیکەر رێگەی بە هەواداران دەدا ئاستی مارۆیی خەونەکانیان دیزاین بکەن و یاریزانانیش ئاڵنگاریى داڕشتنی سیناریۆی سەختتریان بۆ یارییەکە دروستکرد.

ئێستاش یاریی سوپەر ماریۆ 64 رێگە بە هەواداران و گەیمەران دەدات بە خواستی خۆیان ئاستێکی نوێ، بە بەکارهێنانی تەکەلۆجیای سێ رەهەندی دیزاین بکەن.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا یاریزانان هیچ بەرچاوروون نین لە چۆنییەتی بەکارهێنانی ئامرازەکان، بەڵام بەگوێرەی پێشبینییەکان کۆمپانیاکە بەنیازە لە رێگەی ئەم دیزانانەی بەکارهێنەران دروستی دەکەن سودیان لێوەربگرێت و لە نوێترین ڤێرژنی یارییەکەدا بەکاریان بهێنێت.