شەڕ لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لە ئامێدی روویدا

test
هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان - پەكەكە. فۆتۆ: AP

لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، شەڕێکی قورس لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا روویدا، تاوەکو ئێستا ئەنجامی شەڕەکە رووننەبووەتەوە.

بەگوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێری کەناڵ8، نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هێرشیانکردووەتەسەر سەربازگەیەکی سوپای تورکیا لە ئامێدی.

زانیارییەکان باس لەوەدەکەن، هێرشی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سنووری سۆرا سێگرێ لەنزیک گوندەکانی سەرگەلی، کوانێ و مێرستەکا لە چیای مەتینا بووە و بەگوێرەی زانیاریی دانیشتووانی ناوچەکە، شەڕێکی قورس روویداوە.

ماوەیەک لەوە پێش سوپای تورکیا رایگەیاندبوو، نۆ سەربازییان لەو ناوچەیەدا کوژراوە.

رۆژى پێنجشەممە 23ـى ئایارى 2024یش، وەزارەتی بەرگریی تورکیا هەواڵی کوژرانی سەربازێکی سوپاکەی لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی پەنجە کلیل لە هەرێمی کوردستان راگەیاندبوو.

loading....