لە نەتەوەیەکگرتووەکان مەراسیمێک بۆ رەئیسی ساز دەکرێت

کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رێوڕەسمێک بۆ یادکردنەوەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئیران کە بەهۆى کەوتنەخوارەوەى هێلیکۆپتەرەکەى لە پارێزگاى ئازەربایجانى رۆژهەڵات گیانیلەدەستدا، سازدەکات.
بڕیارە رۆژی پێنجشەممەى داهاتوو لەناو بارەگاى کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، رێوڕەسمێک بۆ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئیران ئەنجامبدات.
گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران کاردانەوەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا، وڵاتان هاوسۆزیی خۆیان بۆ ئێران نیشاندا.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 19ـی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی کۆمارى ئێران کەوتەخوارەوە، دوای 18 کاتژمێر لە گەڕان هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و سەرجەم سەرنشینانی کە نۆ کەس بوون، گیانیانلەدەستدا و دیارترینیشیان ئیبراهیم رهئیسیی و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بوون.