بەهۆی رۆچوونى زەوییەوە لە پاپوا گینیای نوێ 300 کەس گیانیانلەدەستدا

test
كاتی دەرهێنانی تەرمی یەكێك لە قوربانییەكان لەژێر داروپەردووی رووخاودا. فۆتۆ: AFP

میدیا ناوخۆییەکانی پاپوا گینیای نوێ بڵاویانکردەوە، بەهۆی داڕمانی زەوییەوە زیاتر لە 300 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە هەزار و 100 ماڵیش بەتەواویی خاپوور بوون.

باس لەوەشکراوە، داڕمانی زەوییەکە لە 24ـى ئایاردا لە گوندی کاوکالام لە هەرێمی ئنجا کە 600 کیلۆمەتر لە پایتەختەوە دوورە، روویداوە و بەرپرسان ترسیان لەوە هەیە بەهۆی رووداوەکەوە ژمارەیەکى زیاتر لە هاوڵاتى ناوچەکە گیانیانلەدەستدابێت.

ئەو میدیایانە لەزاری بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەوە بڵاویانکردووەتەوە، داڕمانی زەوییەکە زیاتر لە 300 کەسى کوشتووە و هەزار و 182 ماڵیشى بەتەواویی خاپوورکردووە.

بەرپرسانى ناوچەکە رایانگەیاندووە، بەهۆی زۆریی پاشماوەی داروپەردووى خانووە رووخاوەکان گەڕان بەدواى تەرمەکاندا سەختە، تەنیا لەرێگەی هێلیکۆپتەرەوە تیمەکان دەتوانن بچنە شوێنی رووداوەکە، تاوەکو ئێستا توانراوە تەنیا چوار تەرم بهێنرێتە دەرەوە و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی گیانلەدەستدانەکان زیاتر بێت.

loading....