پاڵه‌وانى ئاسیا ده‌رده‌كه‌وێت

test

ئەمشەو کاتژمێر (19:00)، دووەم یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا لەنێوان یانەکانی عەینی ئیماراتی و یۆکۆهامای ژاپۆنی لە یاریگەی "هەزاع بن زاید" لە ئیمارات ئەنجامدەدرێت.

لە یاریی چووندا، یانەکەی ژاپۆن لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لەم یارییەدا ئیماراتییەکان پێویستیان بە تۆمارکردنی گۆڵێکە بەلایەنی کەمەوە بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە و هەر یەکێکیش لەم دوو یانەیە دەتوانێت لە یاریی گەڕانەوەدا ناسناوەکە مسۆگەربکات، چونکە یاریی کۆتایی ئەم خولە هاوشێوەی وڵاتانی دیکە نییە و بە یاریی چوون و گەڕانەوە یەکلاییدەکرێتەوە.

یانەی عەینی ئیماراتی تاوەکو ئێستا جارێک ئەم ناسناوەی بەدەستهێناوە، بەڵام یانەی یۆکۆهاما بۆ یەکەم ناسناو لە مێژوویدا هەوڵدەدات.

loading....