پوتن هۆکارى نەکەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەرەکەی یاوەری رەئیسی ئاشکرادەکات

ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆكی رووسیا. فۆتۆ: AP

سەرۆکی رووسیا ئاشکرایدەکات، ئەو دوو هێلیکۆپتەرەی یاوەریی هەلیکۆپتەرەکەی، سەرۆکی کۆچکردوویی ئێرانیان دەکرد، دروستکراوی رووسیا بوون و لەهەموو باردۆخێکدا دەتوانن بفڕن، ئەمەش هۆکارى نەکەوتنەخوارەوەیان بووە.

فیلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا رایگەیاندووە "یاوەرەکانی سەرۆکی ئێران، بەبێ کێشە و بە دوو هەلیکۆپتەری رووسی لەهەمان بارودۆخدا فڕیون".

راشیانگەیاندووە "ئەو هێلیکۆپتەرانەی یاوەریی هێلیکۆپتەرەکەی رەئیسی بوون، لەهەمان باردۆخی کەشوهەوادا فڕیون، ئەمەش دەرخەری پێشکەوتنی رووسیایە لەبوارى سەربازییدا".

رۆژی یەکشەممە رابردوو، ئەو هەلیکۆپتەرەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئێران و هاوەڵانی تێدابوو، لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات تێکشکا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیانلەدەستدا.

هێلیکپۆتەرەکەی رەئیسی، لە جۆری بێل 212 بوو، کە دروستکراوی ئەمریکایە.