
گەڕانەوەی ژیان بۆ نیشتمانی نەورەسەکان
in
PHOTO
رۆژی هەینی 10ـی ئایاری 2024، چەند دیمەنێکی نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بڵاوکرانەوە کە ژمارەیەکی زۆریان مرداربوونەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەندین حاڵەتی مرداربوونەوەی نەورەسەکان لە دەریاچەی دووکان تۆمارکران، رێوشوێنی پێوسیت گیرایەبەر و نموونەکان لە تاقیگە پشکنینیان بۆ کرا و دەرکەوت نەورەسەکان تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەبوون و بەوهۆیەوە مرداربوونەوە.
دوایگرتنەبەری ڕێکارەکان و دۆزینەوەی هۆکاری مرداربونەوەی نەورەسەکان، ڕشتنی دەرمانی دژە ڤایرۆس و لەناوبردنی نەورەسە مرداربوەوەکان، جارێکیتر ژیان بۆ نیشتمانی نەورەسەکان گەرایەوە.
فۆتۆ: ئاری مستەفا -کەناڵ8











loading....