کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و تەیف سامی لەبارەی بودجە دواخرا

test
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق. فۆتۆ: ماڵپەری وەزارەتی دارایی عێراق

کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و وەزیری دارایی عێراق بۆ رۆژی دووشەممە دواخرا.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ8ـی گوت، بڕیاربوو سبەی یەکشەممە 26ـی ئایاری 2024 لیژنەکەیان بە مەبەستی تاوتوێکردنی خشتەکانی بودجەی 2024 میوانداری تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بکات، بەڵام دواخراوە بۆ رۆژی دووشەممە.

لەبارەی هۆکاری دواخستنەکە، جەمال کۆچەر گوتی، وەزیری دارایی لە گەشتبووە و ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە و سبەی نوێنەری پارێزگاکانی عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی و تەیف سامی لەبارەی پرسی بودجەی وەبەرهێنانی پارێزگاکانیان کۆدەبنەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەی رۆژی دووشەممە لیژنەکەیان لەگەڵ وەزیری دارایی تاوتوێی هەمواری بودجە دەكرێت.

loading....