جارێکى دیکە سەرۆکى ئۆکرانیا پرسى راگەیاندنى ئاگربەست لەگەڵ رووسیا باس دەکات و دەڵێت، لەمکاتەدا راگەیاندنى ئاگربەست لەگەڵ مۆسکۆ مەترسیدارە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بڵاوکراوەی ئۆردا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکى ئۆکرانیا رایگەیاند، "لەمکاتەدا ئاگربەست لەگەڵ رووسیا زۆر مەترسیدارە بۆ ئێمە، ترسیان هەیە رووسیا ئەم بارودۆخە بەکاربهێنێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی".
رۆژی هەینی 25ـى ئایارى 2024، ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکى رووسیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە مینسک جەختی لەوەکردەوە، مۆسکۆ ئامادەیە بۆ درێژەدان بە گفتوگۆ لەگەڵ کیێڤ، بە مەرجی جێبەجێکردنی خواستەکانی رووسیا کە پێشتر لە تورکیا و بیلاڕووس باسیان لێوەکراوە.
پێشتر زێلێنسکى و پوتن، چەندجارێک ئامادەیى خۆیان بۆ راگەیاندنى ئاگربەست نیشانداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هەوڵەکان بێئەنجامبوون.