راوێژکارێکى سودانى: بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە

مێزێکی ئاڵوگۆڕی دراو لەناو بازاڕی سلێمانی. فۆتۆ: حەمەسوور

بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار لەماوەى مانگێکدا تا رادەیەک بە جێگیرى ماوەتەوە و بەهاى 100 دۆلار لە خانەى 145 هەزار دیناردایە، راوێژکارێکى سودانى دەڵێت"بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە".

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابووری سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، ئاماژەى بەوە کرد "لەماوەى داهاتوودا بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانى ئاڵوگۆڕى دراو نزیکدەبێتەوە لە نرخى فەرمى کە هەر 100 دۆلارێک 132 هەزار دینارە".

راوێژکارەکەى سودانى، هۆکارى بەرزبوونەوەى بەهاى دینارى بۆ  بەرزبوونەوەی توانای بانکەکان گەڕاندەوە، کە پابەندبوون بە یاساکانی حەواڵەى دەرەکی لە گەیاندنى دۆلاردا کە لە 85% بازرگانان لە رێگەى پلاتفۆرمى ئەلکترۆنییەوە دۆلار دەکڕن.

زیاتر لەمانگێکە بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار، بۆ هەر 100 دۆلارێک لە دەوروبەری 145 هەزار دینارە و بەجێگیریى ماوەتەوە.