ئهمشهو چاڤى ماڵئاوایی دهكات

ئەمڕۆ بەرشلۆنە لە سانچێز پێزخوان دوایین یاریی لالیگا بەرامبەر سێڤییا ئەنجامدەدات، یانەکە خانەی دووەمی لالیگای مسۆگەرکردووە و ئەنجامەکە هەرچییەک بێت کاریگەریی نابێت، بەڵام ئەفسانەیەک، یانەکە بەجێدەهێڵێت، کە چاڤی هێرناندێزی راهێنەرە.
دوای چوار هەفتە لە بڕیاری پەشیمانبوونەوەی چاڤی و بەردەوامبوونی لە یانە کەتەلۆنییەکە، بە زۆری زۆرداری و بەبڕیاری سەرۆکی یانە، دەستی لەکارکێشایەوە، هەرچەندە لەسەرەتاوە هەمووان چاوەڕوانی زۆریان لێدەکرد و تەنانەت خەونی دروستبوونەوەی پێپ گواردیۆلایەکی دیکەی هێنابوە بەر باسوخواس، بەڵام پێچەوانەکەی روویدا، تەنانەت ئەوەی پێنەبڕا لە یاریگەی مۆنتجویک بەڕێزەوە بەڕێبکرێت.
بەرشلۆنە بەهۆی دوو رێسای ناوخۆیی لالیگا و یاساکانی یاریی خاوێنی ئەوروپاوە ناتوانێت ئەوە بکات کە سیتی لەسەریەتی، ماوەیەکە هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن یاسای (1 بەرامبەر بە 1) بەکاربخەن، ئەگەر ئەوەش رووبدات لەگەڵ داهاتی گرێبەستی کۆمپانیای پوما کە 100 ملیۆنە، دەتوانن ئاهێک بگێڕنەوە و لە سەردەمی هانزی فلیکدا باشتر گواستنەوەکان ئەنجامبدەن.
لەگەڵ گەیشتنیشیان بە ساڵی 2025 بەهۆی کردنەوەی دەرگاکانی کامپ نوی نوێ و بەدەستهێنانی 250 ملیۆن یورۆی داهاتی ئەو یاریگەیە، ئەم توڕەییەی سەرۆکیش کۆتاییدێت، چونکە لە یەک کاتدا دەتوانن قەرزە کەڵەکەبووەکانیان بدەنەوە و رێزێکی زیاتری ئەفسانەکانیشیان بگرن، کە داهات هەبوو، کەشی ناوخۆیی یانەکەش باشتر دەبێت.