رزگاری مه‌راسیمى رێزلێنانى بۆ سازكرا

یانەی رزگاری؛ فۆتۆ: محه‌مه‌د حه‌مید

دوای سەرکەوتنیان بۆ خولی نایابی کوردستان، یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان رێورەسمێکی رێزلێنانی بۆ یانەی رزگاری رێکخست، خەڵاتی ستافی یانەکە و یاریزانانیان کرد.

یانەی رزگاری لەوەرزی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان، ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و هاوشانی یانەی پیشەسازیی بلیتی سەرکەوتنیان بۆ ریزی یانە گەورەکانی کوردستان بەدەستهێنا، لە وەرزی نوێدا یانەکە هەوڵدەدات لە خولی نایابی کوردستان ئەنجامێکی گونجاو تۆماربکات.

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، دوای نزیکی دوومانگ لەکۆتاییهاتنی چالاکییەکانی وەرز، لە رێورەسمێکدا خەڵات و مەدالیای بەسەر یاریزانان و ستافی یانەی رزگاریدا دابەشکرد، هاوکات هەفتەی رابردووش جامی پاڵەوانی خولەکە پێشکەش بە یانەی پیشەسازی کرا.