هەڵوێستی پارتی لەبارەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن

test

کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆبووەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، پارتی لەبارەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن خۆی یەکلانەکردووەتەوە.

كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەو حیزبە كۆبووەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، چەند تەوەرێك تاوتوێ كراون و یەكێك لەوانەش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بوو و لەو بارەیەوە هاتووە، "هەروەکو پێشتریش رامانگەیاندووە بەر لە کۆتاییهاتنى ماوەى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ ئەنجامدانى هەڵبژاردندا بووین، بۆ ئەوەى پەنا نەبەینەبەر هیچ رێکارێکى دیکە".

روونیشكراوەتەوە، "بەڵام بەداخەوە بە بیانووى جۆراوجۆر رێگا لەم هەوڵە یاسایى و ئاساییەى پارتیمان گیرا، بۆیە دوابەدواى رووداوەکان و بڕیارە جیاجیاکان لەسەر ژمارەیەک بابەتى سیاسى، ئیدارى، دارایى، جێبەجێنەکردنى دەستوور، لەبەرچاونەگرتنى مافى پێکهاتەکان و هەندێك رێکارى نادروست سەبارەت بە هەڵبژاردن، هەڵوێستى خۆمان راگەیاند".

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەكراوە، "ئێستاش هەوڵەکانمان لەگەڵ لایەنەکان بەگشتى بۆ چارەسەرى کۆى کێشەکان بەردەوامە، دواى ئەوەى چارەسەرى کێشەکانى کە لە هەڵوێستى راگەیاندراوماندا باس کراون بکرێن، رێکارەکان لە بەرژەوەندى خەڵکى کوردستاندا بن و هەڵبژاردنەکە ببێتە هەڵبژاردنێکى گەل پەسەند، هەڵوێستى خۆمان رادەگەیەنین".

لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد هاتووە، دەستوورى هەمیشەیى دەوڵەتى فیدراڵى عێراق رێوشوێنى پەیوەندییەکانى رێکخستووە و بەگوێرەى ماددە و بڕگەکانى، شێوازى بەڕێوەچوونى ئیدارە و مامەڵەى هەرێم و حکومەتى فیدراڵى دیاریکردووە هەروەکو دەسەڵاتەکانیش دیاریکراون، لەلایەکى دیکەوە بۆ زیاتر هەماهەنگى و پێکەوە کارکردن ژمارەیەک رێککەوتنى سیاسى و ئیدارییان لە چوارچێوەى ئیئتیلافى ئیدارەى دەوڵەت ئەنجامداوە.

باس لەوەشكراوە، "ئێمە لە پارتى دیموکراتى کوردستان داواکاربووین و داواکارین بۆ چارەسەرى کێشەکان پەنا بەرینە بەر دەستوور و رێککەوتنەکان، هەوڵەکان بە ئاڕاستەى چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکان بەردەوامبن، هەروەها پشتوانى لە هەوڵ و هەنگاوەکانى سەرۆکایەتى هەرێم و حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەین بۆ جێبەجێکردنى ماددەکانى دەستوور و رێککەوتنەکان و چارەسەرکردنى کێشەى بودجەى هەرێم و مووچەى فەرمانبەرانى خۆڕاگرى کوردستان".

هەر لەبارەی پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دیكە، لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئێران هەرچەند پێشتر باشبوون بەڵام هەوراز و نشێوی بەخۆوە بینیوە بەڵام رەوتی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان ئاكامی هەبووە و هیوادارن بەگەڕێنەوە ئاستی جاران، لەبارەی توركیاشەوە پەیوەدییەكانیان لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتن و رێزگرتنی بەرامبەرە، سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان تەكانێكی باشی بەو پەیوەندییانە داوە، هاوكات پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا لەئاستێكی باشدان.

loading....