بانکی ناوەندیی عێراق: هیچ دراوێکی جۆری 100هەزاریمان چاپنەکردووە

test
لۆگۆی بانکی ناوەندیی عێراق

بانکی ناوەندیی عێراق رەتیدەکاتەوە دراوی نوێی لە جۆری 100هەزار دیناری دەرکردبێت و دەڵێت، ئەو وێنانەش بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، گوایە بانکی ناوەندیی دراوێکی نوێی لە جۆری 100هەزار دیناری دەرکردووە، دوورن لە راستییەوە، هۆشدارییشدا لە هەر مامەڵەکردنێک پێوەی.

بانکی ناوەندیی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بابەتە بۆ هەڵخەڵەتاندن و فێڵکردنە و هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە.

بانکی ناوەندیی جەختیکردووەتەوە، لە رێگەی یاساوە رێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی پڕوپاگەندە بۆ ئەو جۆرە دراوە دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان وێنەی دراوێک بڵاوکراوەتەوە، گوایە دراوی 100هەزاریی عێراقییە، کە وێنەی زوها حەدید، ئەندازیاری تەلارسازیی کۆچکردووی عێراقی لەسەر چاپکراوە.

loading....