کاسپەر روود کراوەی جنێڤى برده‌وه‌

پاڵەوانییەتی کراوەی جنێڤ بە سەرکەوتنی کاسپەر روودی نرویجی کۆتاییهات، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بەئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بەسەر تۆماس ماچاکی چیکیدا سەرکەوت.


روود کۆمەڵەی یەکەمی بە ئەنجامی یەکلاکەرەوەی 7 بە 5 بردەوە، لە کۆمەڵەی دووەمدا بەهێزتر دەرکەوت و بە ئەنجامێکی باشتر کە 6 بە 3یە یارییەکەی لەبەرژەوەندیی خۆی یەکلاییکردەوە، تەواوی یارییەکەش نەگەیشتە سێ کاتژمێر.

لە ماوەی چوار ساڵدا، سێیەمجارە کاسپەر روودی نەوریجی ناسناوی کراوەی جنێف بەدەستدەهێنێت، لەدوای ئەوە بەرەو پاریس گەیشتدەکات بۆ بەشداریکردن لە جامی کراوەی فەرەنسا، بە کە "رۆلاند گارۆس" ناسراوە و یەکێکە لە پاڵەوانییەتییە گەورەکانی گراند سلام.