سبەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە

گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کەناڵ8ـی رایگەیاند، سبەی مەکتەبی سیاسی بەسەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە و پرسی هەڵبژاردن و سەردانەکەی سەرۆکی حزبەکە بۆ ئەمریکا تاوتوێ دەکرێن.
سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کەناڵ8ـی راگەیاند، سبەی دووشه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی حیزبه‌كه كۆده‌بێته‌وه و پرسی دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە ده‌كرێت، هاوکات باس لە ئامادەکارییەکانیش بۆ ساڵیادى دامەزراندنى ئەو حیزبە دەکرێت.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا سەردانەکەی سەرۆکى یەکێتى بۆ ئەمریکا، دەرئەنجامى سکاڵاى یەکێتى لە ئەنجوومەنى کۆمیسیاران و دەستپێکردنەوەى ئامادەکارییەکانى کۆمیسیۆن بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان گفتوگۆى لەبارەوە دەکرێت.