کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 40 پلە و لەهەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی ئایاری 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی سێشەممە 28ـی ئایاری 2024، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، لەکاتەکانی نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسی، سبەی پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕح دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 40 پلە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەمجۆرەیە:
هەولێر : 37 پلە
سلێمانى: 35 پلە
دهۆک : 36 پلە
زاخۆ : 37 پلە
هەڵەبجە :35 پلە
کەرکوک: 39 پلە
سۆران : 33 پلە
حاجی ئۆمەران: 24 پلە
گەرمیان : 40 پلە