جوتیارێکى کورد چووە ناو تۆڕى جوتیارە نمونەییەکانى جیهانەوە

test
شێخ جەمالى گرپچنە جوتیارى نمونەیى لە هەرێمی كوردستان

وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، "شێخ جەمالى گرپچنە وەکو یەکەم جوتیارى نمونەیى کورد، ناوى چووەتە تۆڕى جوتیارە نمونەییەکانى جیهانەوە".

بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاندووە، "لەگەڵ چوونی جوتیاری نموونەیی شێخ جەمالی گرپچنە بۆ ناو تۆری جیهانیی جوتیارە نموونەییەکان، ناوی کوردستانیش بۆ یەکەمین جار لە مێژووی کورددا، دەچێتەسەر نەخشەی دوانزە وڵاتی پێشکەوتووی بواری کشتوکاڵی، کە بە توێژینەوەی گرنگ و ئەکادیمی ناسراون، ناوی کوردستان بە شانازییەوە دەبێته سێزدەهەمین وڵات لەو نەخشەیەدا".

هەروەها، وەزیرى کشتوکاڵ خۆشحاڵى خۆى دەربڕیوە لەوبارەیەوە و دەڵێت، "زۆر خۆشحاڵم بە گەیشتنی نامەی فەرمی ناساندنی جوتیاری نموونەیی برای بەڕێز شێخ جەمالی گرپچنە، لەلایەن زانکۆی نێودەوڵەتیی ڤاخنینگ وەکو یەکەمین جوتیار و کێڵگەی هەڵبژێردراوی پەسندکراو لەتۆری جوتیارانی ئەستێرەی جیهانی لایت هاوس فارمینگ".

loading....