کۆمەڵەی هەنگەوانانی سلێمانی: کەشوهەوا زیانی بە بەرهەمی هەنگوین گەیاندووە

test

سەرۆکیی کۆمەڵەی هەنگەوانانی سلێمانی راگەیاند، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لەمساڵدا، بەرهەمی هەنگوینی هەرێمی کوردستان روو لە کەمی دەکات.

عەلی محەمەد رەشید، سەرۆکی کۆمەڵەی هەنگەوانانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە کەناڵی8ـی راگەیاند، "زۆری رێژەی بارانبارین تاوەکو کۆتایی مانگی ئایار بووەتە هۆی تواندنەوەی شیلەکان و هەڵوەرینی گوڵاڵەی گوڵەکان، ساردی کەشوهەوا ئاستی بەرهەمهێنانی ئەمساڵی کەمکردووەتەوە".

گوتیشی، "سەرەڕای ئەوەی رێگە لە هاوردەکردنی هەنگوین گیراوە، بەڵام بەشێوەی نایاسایی هەر دەهێنرێتە بازاڕەکان و هەمەجۆری بەرهەمەکان وایکردووە بەرهەمی هەنگوینی وڵاتانی دیکە بە ناوی هەنگوینی خۆماڵییەوە بفرۆشرێت".

هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە هەنگوینێک کە بەکوالێتی بەرز جیادەکرێتەوە و چەندینجار لە سەر ئاستی وڵاتانی ئاسیا نازناوی باشترینی بەدەستهێناوە و چەند ساڵێکە هەناردەی وڵاتی ئیمارات دەکرێت.

loading....