کەشناسی: پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە

قەڵای شێروانە لە کەلار.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و سبەی لە گەرمیان دەگاتە 43 پلە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەی گەرماش زیاتر بەرزدەبێتەوە.

بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسی، سبەی پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە دەبێت:

هەولێر: 39 پلە

سلێمانى: 37 پلە

دهۆک: 37 پلە

 زاخۆ : 38 پلە

هەڵەبجە: 39 پلە

کەرکوک: 42 پلە

سۆران: 36 پلە

حاجی ئۆمەران: 28 پلە

گەرمیان: 43 پلە