کەشناسی: خێرایی با زیاد دەکات و تۆز و خۆڵ دروستدەبێت

شارى سلێمانى. فۆتۆ: کەناڵ8

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی خێرایی با زیاد دەکات و تۆز و خۆڵ دروستدەبێت و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی ئایاری 2024، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلێکی سووک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ.

کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت: سبەی هەینی 31ـی ئایاری 2024، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک، لەسنووری پارێزگای کەرکووک و باشوورى پارێزگای هەولێر ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسی، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبێت: