پەپامێنری کەناڵ8 : درۆن دوو ئۆتۆمبێلی لە حەسەکە کردە ئامانج

test
هێزەكانی سووریای دیموكرات - هەسەدە

پەیامنێری کەناڵ8 لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، درۆن لەسەر رێگای تەل کۆچەر لە پارێزگای حەسەکە دوو ئۆتۆمبێلی کردەئامانج، هەسەدەش رایگەیاندووە، درۆنەکانی تورکیا ئۆتۆمبێل و بارەگایەکیانی کردووەتەئامانج و چوار  ئەندامیان گیانیانلەدەستداوە.

پەیامنێری کەناڵ8 راشیگەیاند، درۆنەکان دوو ئۆتۆمبێلیان لە رێگای تەل کۆچەر لە باکووری رۆژهەڵاتی حەسەکە کردووەتەئامانج، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان ئامبولانس بووە و بەهۆی بۆردومانەکەوە 11 هاونیشتمانیی مەدەنی برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لەوبارەیەوە رایگەیاند، درۆنەکانی تورکیا هەشت جار ناوچەکانی تەل حەمیس و تل کۆچەریان بۆردومانکردووە، لەو بۆردومانانەدا ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و چەند خاڵێکی هێزەکانی هەسەدە کراونەتەئامانج و چوار ئەندامی هێزەکانیان گیانیانلەدەستداوە، هەروەها دووجار چەند خانوو و سێ جار ئۆتۆمبێلی هاونیشتمانیانی سڤیل کراونەتەئامانج، کە بەو هۆیەوە 11 هاونیشتمانیی سڤیل برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئامبولانسێکیش لە کاتی گواستنەوەی تەرمەکان و بریندارەکاندا کراوەتەئامانج.

دوێنێ پێنجشەممە 30ـی ئایاری 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە هەرێمی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاندبوو، کار بۆ راگرتنی ئەو هەڵبژاردنانە دەکەن.

loading....