ئەمریکا لەبارەی هەڵبژاردنی ناوچەی خۆسەر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
رەزا مەنوچەهرى 31/05/2024

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئێستا بارودۆخ بۆ بەڕێوبردنی هەڵبژاردن لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا گونجاو نییە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا، لە زاری ڤێدانت پاتێل، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، هەر هەڵبژاردنێک لە سووریا بەڕێوەبچێت، پێویستە ئازاد و دادپەروەرانە بێت و بەگوێرەی بڕیاری 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بێت.
بە گوتەی پاتێل، هەلومەرجی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژادن گونجاو نییە.
ئەوە لەکاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاندووە، رۆژی 11ـی حوزەیران هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەبات.
رۆژی پێنجشەممەش سەرۆککۆماری تورکیا هەڕەشەی ئەوەی کردبوو، رێگا نادەن هەڵبژاردن لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەبچێت.
loading....