بەرهەمى گەنمى ئەمساڵ لە عێراق دەگاتە حەوت ملیۆن تۆن

test
دروێنەی گەنم لە دەشتی شارەزوور. فۆتۆ: حەمە سوور - كەناڵ8

گوتەبێژى وەزارەتى بازرگانى عێراق رایگەیاند، "وەرزی بە بازاڕکردن بۆ بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ گەیشتووەتە خۆبژێوی و پێویستمان بە هاوردەکردنى گەنم نییە".

محەممەد حەنون، وتەبێژی فەرمی وەزارەتى بازرگانى رایگەیاند، "لە رێگەی ئەو بڕە گەنمەی جووتیارانەوە كە دەگاتە سایلۆکان ئامانجەکان بەدیهاتوون، گەیشتووین بە خۆبژێوی پاراستنى ئاسایشى خۆراک".

راشیگەیاند، لە پارێزگاکانی موسڵ و کەرکوک و دیالە و هەروەها پارێزگاکانی دیكەی عێراق کارەکانی وەرگرتنى گەنم لە جووتیاران بەردەوامە و لەماوەى دوو هەفتەى داهاتوودا سەرکەوتنی ئۆپراسیۆنەکانی بازاڕکردن رادەگەیەنین".

هاوکات ئەوەشى دووپاتکردەوە، ئەمەش یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی عێراق ببێتە وڵاتێکی بەرهەمهێنەری گەنم.

وەزارەتی بازرگانی عێراق نزیکەى دوو ملیۆن تۆن گەنمى لە جووتیاران وەرگرتووە و پێشبینی دەکرێت، بەرهەمى ئەمساڵى گەنمى جووتیاران بگاتە حەوت ملیۆن تۆن.

عێراق ساڵانە پێویستى بە پێنج ملیۆن و 400 هەزار تۆن هەیە، بۆ ئەوەى پێداویستییەکانى لەناوخۆدا دابینبکات.

loading....