قەبارەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا دابەزیوە
یاد نەوزاد 02/06/2024

بەگوێرەی ئامارەکانی فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە کەمیکردووە.
فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، هەفتەی رابردوو رۆژانە پێنج ملیۆن و 467 هەزار بەرمیل نەوتی لە نۆ وڵاتەوە هاوردەکردووە، ئەوەش بەراورد بە هەفتەی پێشووتر رۆژانە 226 هەزار بەرمیل نەوت کەمیکردووە.
فەرمانگەکە روونیشیکردەوە، هەفتەی رابردوو ئەمریکا رۆژانە 233 بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هاوردەکردووە کە بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشووتردا رۆژانە شەش هەزار بەرمیل نەوت کەمتر هاوردەکراوە.
راپۆرتەکەی فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە، کەنەدا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا بووە کە ئەمریکا نەوتی لێکڕیون، دوای ئەویش مەکسیک و سعودیەش لە پلەی سێیەمدا دێت، هەروەها نەوتی لە بەڕازیل، ئیکوادۆر، نەیجیریا و کۆڵۆمبیاش هاوردەکردووە
loading....