سەرەڕای بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد

test

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە. لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخەکەی رووی لەدابەزین کرد ئەوەش سەرەڕای ئەوەی ئۆپێک پڵەس لە دوایین کۆبوونەوەی رۆژی رابردوویدا بڕیاریدا، درێژە بدرێت بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، بە رێژەی 0.8٪ دابەزی و گەیشتە 80 دۆلار و 83 سەنت، هاوکات نرخی یەک بەرمیل خاوی تەکساس بە رێژەی 0.23٪ دابەزی و گەیشتە 76 دۆلار و 76 سەنت.

رێکخراوى ئۆپێک پڵەس کە وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی لەخۆدەگرێت، لە دووایەمین کۆبوونەوەیدا لە 2ـى حوزەیران بڕیاریدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ پێنج ملیۆن و 860 هەزار بەرمیل کەمبکاتەوە لە رۆژێکدا.

درێژەدان بە کەمکردنەوەی  بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆبەخشانە بۆ  دوو ملیۆن و 200 هەزار بەرمیلی رۆژانە تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، ئامانج لێى فرۆشتنی نەوتە بە نرخێکی زیاتر و سەقامگیربوونی بازاڕی وزە.

loading....