کەشناسی: پلەی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 45 پلە

قەڵای شێروانە لە کەلار.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 45 پلە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی حوزەیرانی 2024، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە 44 پلە و حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین ناوچەی هەرێمی کوردستان دەبێت بە 24 پلە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی چوارشەممە 5ـی حوزەیران ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە و لەگەرمیان دەگاتە 45 پلە.

بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە دەبێت:

هەولێر : 41 

سلێمانی : 37 

دهۆک : 40

کەرکوک : 40

هەڵەبجە : 40

زاخۆ : 43

سۆران : 37

حاجی ئۆمەران : 25

گەرمیان : 45