شڤیۆنتیک و گاوف گەیشتنە قۆناغی پێشکۆتایی رۆلاند گارۆس

ئیگا شڤیۆنتیک و کۆکۆ گاوفیش گەیشتنە قۆناغی پێشکۆتایی رۆلاند گارۆس و سبەی یارییەکە ئەنجامدەدەن.
شڤیۆنتیکی پۆڵەندی و یەکەمی ریزبەندی جیهان یەکە بە یەکە رکابەرەکانی رادەماڵێت و ئامانجی بردنەوەی ناسناوەکەیە، کە سێجار لەسەر یەک بەدەستیهێناوە، ئیگا بەربەستی پۆتاپۆڤا و ڤاندرۆسۆڤای تێپەراند، شڤیۆنتیک دەبێتە سێیەم خانمە یاریزانی تێنس لە دوای مۆنیکا سێلێس و جەستین هێنین، کە سێجار بەدوای یەکدا ناسناوی کراوەی فەرەنسا بباتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، کۆکۆ گاوفی ئەمریکی و سێیەمی ریزبەندی جیهان، توانی ئونس جابری تونسی بە ئەنجامی 6 بە 2 و 6 بە 3 بکاتە دەرەوە، یارییەکە تەنیا یەک کاتژمێر و 58 خولەکی خایاند، ئەمەش دووەم جارە گاوف دەگاتە قۆناغی پێشکۆتایی رۆلاند گارۆس.
گاوف و شڤیۆنتیک سبەی بەرامبەر یەک دەوەستنەوە و یارییەکی چارەنووسساز ئەنجامدەدەن، لە 11 رووبەرووبونەوەی نێوانیان، شڤیۆنتیک بە 10 بردنەوە باڵادەستە، دوایین بردنەوەشی بەرامبەر گاوف لە کراوەی ئیتاڵیای ئەمساڵ بوو.
