ئیکسۆن مۆبیل لە یەک رۆژدا هەشت ملیار دۆلار لەدەستدەدات
ئارا ئیبراهیم 05/06/2024

کۆمپانیای نەوتی ئێکسۆن مۆبیل، لە یەک رۆژدا هەشت ملیار دۆلارى لەدەستدا و بەهاى پشکەکانی گەورەترین زیانی بەرکەوت.
بەگوێرەى پێوەرەکانی بۆرسەى نیویۆرک، پشکەکانی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل بە رێژەی 1.5% دابەزینیان بەخۆوەبینیوە و لە ماوەی تەنیا یەک رۆژدا، هەشت ملیار دۆلاری بەهای پشکەکانى لە بازاڕدا لەدەستداوە.
ئەم زیانانە هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت و دابەزینی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بۆ پێنجەمین خولی لەسەریەک بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی چوار مانگى رابردوودا.
کۆمپانیاى ئیکسۆن مۆبیلى ئەمریکى، بەهاى پشکەکانى لە بازاڕدا 286 ملیار دۆلارە و سەرەراى ئەو زیانە داراییانە، بەڵام هێشتا لە ریزبەندیی یەکەمی کۆمپانیا ئەمریکى و ئەوروپییەکانى نەوتى جیهاندایە.
loading....