کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

test
قەڵای شێروانە لە کەلار.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 45 پلە و لە هەولێریش 41 پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ـی حوزەیرانی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی هەینی، 7ـی حوزەیرانی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەگوێری پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن:

هەولێر: 41 

سلێمانی: 37 

دهۆک: 40

کەرکوک: 43

هەڵەبجە: 40

زاخۆ: 41

سۆران: 37

حاجی ئۆمەران: 25

گەرمیان: 45

loading....