کۆنسێرتەکانی هێلان ساز دەکرێت
ژیلە نەجات 07/06/2024

وابڕیارە سبەی کۆنسێرتەکانی هێلان لە فێرگەی فرێمینگ بە بەشداریی چەند ژەنیارێک بەڕێوەبچێت.
رۆژی شەممە، هەشتی حوزەیرانی 2024، کاتژمێر 19:00، کۆنسێرتەکانی هێلان لە فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی ڕۆژنامەوانی سازدەکرێت.
کۆنێسرتەکە بە بەشداریی هەریەکە لە ژەنیاران، بایەخ تالیب فەرهاد بە ساز کە هاوکات گۆرانیبێژە، ژیار ئەسعەد بە کەمان، راستی محەمەد بە ئۆرگ، محەمەد عەبدوڵا بە گیتار، ئیبراهیم هێمن بە ئیقاع بەشداری تێدا بکەن.
هێلان پڕۆژەیەکی پەیمانگای "گۆتێ عێراق"ـە، بە هەماهەنگی سێڤ گەلەری و فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی ڕۆژنامەوانی سازدەکرێت.

loading....