کات و شوێنی رووبەڕووبونەوەکەی مایک تایسۆن دیاریکرا
مەستان حوسامەدین 08/06/2024

یەکێتیی بۆکسێنی جیهانی نوێترین کات و شوێنی رووبەڕووبونەوەکەی نێوان مایک تایسۆنی ئەمریکی و جیک پاولی دیاریکرد، کە پێشتر بەهۆکاری تایبەت یارییەکە ئەنجام نەدرا.
ئەو رووبەڕووبونەوەیە وابڕیارە 15ی نۆڤێمبەری ئەمساڵ لە سعودیە ئەنجامبدرێت، دوای ئەوەی مانگی رابردوو لەگەشتێکی تایبەتدا، مایک تایسۆنی پاڵەوانی پێشووی کێشی قورسی جیهان تووشی نەخۆشی هات و بەوهۆیەوە نەیتوانی یارییەکە ئەنجامبدات.
پێشتر وابڕیاربوو یارییەکە لە 20ی مانگی داهاتوو لە شاری ئارلینگتۆنی ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا ئەنجامبدرێت، کە تایسۆن لەکۆتایی ئەم مانگەدا تەمەنی دەبێتە 58 ساڵ.
loading....