سامبا به‌ ئاستێكى به‌رز سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا

test

لە یارییە دۆستانەکانی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور تایبەت بەئامادەکارییەکانیان بۆ پاڵەوانییەتی کوپا ئەمریکا، هەڵبژاردەی بەرازیل رووبەڕووی هەڵبژاردەی مەکسیک بووەوە و یارییەکە بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بەبردنەوەی سامبا کۆتاییهات.

بەرازیلییەکان سەرەتا بەپێکهاتەی یەدەگەوە بەشداری یارییەکەیان کرد و لەخولەکی 5ی دەستپێک ئاندرێس پێرێرا پێشکەوتنی بە بەرازیل بەخشی، گێمی یەکەم بەو تەنیا گۆڵە کۆتاییهات.

لەنیوە دووەم، گابرێل مارتینێلی لەخولەکی 54 دووەم گۆڵی تۆمارکرد، دواتر مەکسیک بەبەهێزی گەڕایەوە و لەخولەکەکانی 73 و 92 کوینۆنێس و مارتینێز ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە، بەڵام ئێندریک رایەکی جیاوازی هەبوو، کاتێک لەخولەکی 96 گۆڵی سێیەم و سەرکەوتنی سامبای تۆمارکرد.

loading....