سێلین دیۆن جارێکی دیکە باس لە نەخۆشییەکەی دەکاتەوە

test

سێلین دیۆن، خانمە هونەرمەندی جیهانی، جارێکی دیکە باسی لە ئەزموونی لەگەڵ نەخۆشییە دەگمەنەکەیدا کرد، روونی کردەوە کە چۆن کاریگەریی دەکاتە سەر ژیانی و رێگری لێدەکات گۆرانی بڵێت.

ئەو خانمە هونەرمەندە تەمەن 56 ساڵە لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ پرۆگرامی "Today Show"، لەبارەی دۆخی ژیانییەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو نەخۆشییە تەنها کاریگەریی لەسەر گۆرانیگووتن دروست ناکات بەڵکو کاریگەریی لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیانی هەیە، وەک رۆیشتن و چێشتلێنان، بەڵام خۆشەویستی بۆ گۆرانی وەک خۆی ماوە و دەڵێت، "هەموو ئەوەی کە دەیزانم تەنها گۆرانییە، ئەمە تاکە شتێکە بەدرێژایی ژیانم کردوومە، ئەو شتەیە کە زیاتر لە هەموو شتێکی تر ئارەزووی دەکەم".

لەبارەی کاریگەریی نەخۆشییەکە لەسەر گۆرانیگوتن، ئاشکرایکردووە، "وەک ئەوەیە کە کەسێک هەوڵبدات بمخنکێنێت، وەک ئەوەی کەسێک دەست بنێتە قوڕگ و هەناسەت".

لە مانگی کانوونی یەکەمی 2022ـدا ئەو خانمە هونەرمەندە ئاشکرایکرد کە تووشی ستیڤ پێرسن سێندرم بووە، ئەمەش وایکرد هەموو نمایشەکانی بوەستێنێت، بەهۆی ئەوەی نەخۆشییەکەی دەگمەنە و هیچ چارەسەرێکی نیە، دەبێتە هۆی گرژبوونی تەواوی ماسولکەکانی و لاوازبوونی جەستەی.

loading....