تارا رەسوڵ "ئەی هاوسێکەی" بڵاوکردەوە

تارا رەسوڵ خانمە هونەرمەند گۆرانی فۆلکلۆری "ئەی هاوسێکەی"ـەی نوێکردووەتەوە، بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاویکردەوە.

نزار زێوەیی سەرپەرشتیاری گروپی موزیکی لوڕ بە کەناڵ8ـی راگەیاند، "ئەی هاوسێکەی" نوێترین بەرهەمی خانمە هونەرمەند تارا رەسوڵە، کە گۆرانیی فۆلکلۆری مامۆستا عەلی وەندییە، ئەو خانمە هونەرمەندە نوێیکردووەتەوە.

بەرهەمەکە لەلایەن نزار زێوەییەوە موزیکی بۆدانراوەتەوە، کاری گروپی موزیکی لوڕە، بڕیار فەتاح کاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجامداوە.

تارا رەسوڵ خانمە هونەرمەندی ناسراوی کوردستانە، ساڵی 1975 لەدایکبووە، چەندین ساڵە لە بواری هونەریدا کاردەکات، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەریی و ئەلبوومی تۆمارکراوە.